عیراقی
بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتووچۆی رۆژانی دوای جەژن درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق رایدەگەیەنێت دوای رۆژانی جەژن دەوامی فەرمانبەران وەکو پێشتر بە شێوەی 25% ئاماژەی بەوەشکرد قەدەغەی نیمچەیی هاتووچۆش بەردەوام دەبێت.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند "لە دوای جەژن قەدەغەی نیمچەیی هاتووچۆش بەردەوام دەبێت، هەروەها دەوامی فەرمانبەرانیش دەستپێدەکاتەوە بەشێوەی لە %25".
ئاماژەی بەوەشکرد "زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پشکنینەکانە کە ئەنجامدەدرێن، چونکە پێشتر رۆژانە کەمتر لە 200 پشکنین ئەنجام دەدران، بەڵام ئێستا رۆژانە شەش هەزار پشکنین ئەنجامدەدرێن".