عیراقی

زیاتر لە 150 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 150 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 197 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 8 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  چوار هەزار و 469 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 197 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 8 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 153 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، سێ هەزار و 469 کەس تووشبوون و دوو هەزار و 738 کەس چاکبوونەتەوە و 160 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan