جیهانی
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئیسپانیا بڕیاری کۆتاییدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئیسپانیا واده‌ی كرانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به رووی گه‌شتیاراندا راگه‌یاند، هەرچەندە ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە هەیە.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئیسپانیا واده‌ی كرانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به رووی گه‌شتیاراندا راگه‌یاند، هەرچەندە ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە هەیە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری ئیسپانیا رایگه‌یاندووە "له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی 2020 وڵاته‌كه‌یان به ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش له دوای باشتربوونی ره‌وشی ئیسپانیا و چاكبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 200 هه‌زار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
جێگای ئاماژەیە، سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌و وڵاته تا ئێستا نزیكه‌ی 285 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 29 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.