عیراقی

لەگەڵ گەیشتنی كازمی بۆ كەركوك ئۆپەراسیۆنێك ئەنجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەگەڵ گەیشتنی كازمی بۆ كەركوك ئۆپەراسیۆنێك ئەنجامدرا
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بە سەردانێم گەیشتە شاری كەركوك و بە فەرمانی ناوبراو ئۆپەراسیۆنێك لە رۆژئاوای شارەكە دەستی پێكردووە.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ كەركوك ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ پشكنینی ناوچەكان لە بونی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەستی پێكردووە.

فەریقی روكن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، جێگر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرۆكایەتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پشكنین لە باشوری رۆژئاوای كەركوك دەستی پێكردووە".

مەودا میدیا پەیوەندی بە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنوری كەركوك كرد لە بارەی هەماهەنگی و هاتنەكەی كازمی، وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان