ستایڵی نوێ

سیحری "پاوانە"ی پێی ژنان لەسەر پیاوان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیحری "پاوانە"ی پێی ژنان لەسەر پیاوان
مەودا میدیا-

دەڵێن "خڕەی پاوانە گەورەترین بزووێنەری مێژووە"، ئەمە تەنیا لە رابردوودا نییە، بەڵام تائێستایش بەردەوامیی هەیە، بەڵكو تائێستایش پاوانە گرنگترین ئێكسسواراتە كە مرۆڤایەتی لە دنیای جوانی و جوانكاریدا پاراستوویەتی.

پاوانە و لەپێ بەستنی زیاتر سیمای ژنێتی بە ژن دەبەخشێ، هەروەك توانای ئەوەیشی هەیە كە خەیاڵی هەر كەسێك بۆ لای خۆی كێش بكات كە گوێ لە خڕەی دەبێ، ئەو خڕە و ژنێتییەی بە ژنی دەبەخشێ كاریگەریی زۆری لەسەر پیاو هەیە و لەسەر ئەو پەندە دەچەسپێ كە دەڵێت "قەبارەی بچوكە و كاریگەری گەورە".

ئایات ئەلزوغبی بۆ سایتی فۆشیا وتوویەتی "لەئێستادا پاوانە گرنگترین ئێكسسواراتە كە هەیە، لەگەڵ جلی بوكێنی دەبەسترێت، تا كێش و قەبارەكەی زیاتر بێت، ئەوا نرخەكەیشی زیاتر دەبێت، هەروەها زیاتر سەرنجڕاكێشی پێدەبەخشێت".

شاعیر و ئەدیب بەوردی باسی كاریگەریی پاوانەیان لەسەر هەست و سۆزی پیاوان كردووە، ئەوان وتوویانە خڕەی پاوانە بەتەواوی كاریگەریی لەسەر ناخی پیاوان هەیە بەتایبەت كاتێك بە پاوانە سەما دەكەن، یان لەبەردەمیاندا هاتوچۆ دەكەن لەهەر دانیشتنێكدا.





Qaiwan
Qaiwan