ستایڵی نوێ

کلیپە نوێیەکەی چۆپی هەرادەنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کلیپە نوێیەکەی چۆپی هەرادەنێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خانمە گۆرانیبێژی کورد چۆپی فەتاح نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆیی بڵاوکردەوە بەناوی "دەبێرۆ" کە بە زمانی کوردییە و گۆرانییەکی شادە و بەشێکیشی بە شێوەی زمانی گەرمیانییە، هەوادارانی دەستخۆشیەکی زۆریان لێکردووە.

چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە و لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاو کردووه‌تەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دووەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و خاوەنی کچێکن بە ناوی "لیڤیا".

https://www.youtube.com/watch?v=N_9PN_Iy7ZA
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە