عیراقی
بڕیارێک لە مستەفا کازمییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند پێویستە راستەوخۆ قسە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران بکرێت بۆ گۆڕینی بەڕێوەبەرە گشتییەکان باس لەوەشکراوە نابێت بەبێ رەزامەندیی ئەو هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆستی پلە تایبەتەکان بکرێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق نووسراوێکی بۆ سەرجەم وەزارەت و پارێزگاکان ناردووە و تێیدا هاتووە "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بڕیاری داوە بەبێ رەزامەندیی ئەو هیچ گۆڕانکارییەک لە پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان نەکەن".
لە نووسراوەکەدا باس لەوەش کراوە "ئەگەر هەر داواکارییەک بۆ دامەزراندن و دانان و راسپاردنی هەرکەسێک لەو پلە و پۆستانە هەبێت، پێویستە راستەوخۆ قسە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران بکرێت".
دەقی نووسراوەکە