جیهانی

ئێران بڕیارە قورسەكەی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بڕیارە قورسەكەی دا
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕیاریداوە سندوقی رەشی فڕۆكە ئۆكرانییەكە رەوانەی فەرەنسا بكات بۆ خوێندنەوەی زانیارییەكان.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا كەنەدییەكەی، فرانسوا فیلیپ شامپاین، وەزیری دەرەوەی كەنەدا وتی "ئێران بڕیاریداوە لە چەند رۆژی داهاتوودا سندوقی رەشی فڕۆكە ئۆكرانییەكە رەوانەی فەرەنسا دەكات".

باسی لەوەشكردەووە "ئێران ئامادەییە قەرەبوو قوربانیان و كەسوكاریان بكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئۆكرانیا لیژنەی تایبەتمەندی خۆی رەوانە نەكردووە".

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو فڕۆكەیەكی ئۆكرانی بە كۆمەڵێك سەرنشینەوە كەوتە خوارەوە و دەوترێت ئێران خۆی دەستی هەبووە لە خستنە خوارەوەی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان