جیهانی

سەرۆكی فەڕەنسا هەڕەشە لە توركیا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی فەڕەنسا هەڕەشە لە توركیا دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆكی فەڕەنسا هێرشی توندی كردە سەر توركیا بەهۆی ئەو رۆڵە خراپەی لە لیبیا دەیگێڕێت، هەروەك توركیا كە ئەندامی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی "ناتۆ"یە بەوە تۆمەتبار دەكات كە "یارییەكی ترسناك" دەكات و ئەوانیش لێی نابوورن.

ئیمانیۆَل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا دوای پێشوازیكردنی لە قەیس سەعیدی، سەرۆكی تونس وتی "توركیا یارییەكی ترسناك لە لیبیا دەكات و ئێمەش لەوە نابوورین"، ئەوەشی وتووە "پشتیوانی پرۆژەی چارەسەری كۆنفرانسی بەرلین دەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لیبیا".

دوای بەهاری عەرەبی دۆخی سیاسی و ئەمنی لیبیا سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیوە و رۆژ لەدوای رۆژی كێشەكان زیاتر دەبن، لە ئێستادا هەریەك لە سعودیە، ئیمارات، میسر و فەڕەنسا پشتیوانی لە خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا دەكەن، بەڵام توركیا و قەتەر راستەوخۆ پشتیوانی فایز سەڕاج، سەرۆكی حكومەتی دانپێدانراوی لیبیا دەكەن.

سەرۆكی فەڕەنسا ئەوەشی وتووە "توركیا پێچەوانەی رێكەوتنەكانی كۆنفرانسی بەرلین كار دەكات كە ساڵی 2019 سازكرا"، روونیشیكردووەتەوە "رۆڵی توركیا لە ململانێكانی لیبیا بەرژەوەندییەكانی لیبیا و ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە، فەڕەنسا لێناگەڕێ سیناریۆی سوریا دووبارە ببێتەوە".

  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان