جیهانی

چەوساندنەوەی موسڵمانان..ترەمپ بەهۆی رێككەوتنێكی بازرگانییەوە سزای چین نادات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەوساندنەوەی موسڵمانان..ترەمپ بەهۆی رێككەوتنێكی بازرگانییەوە سزای چین نادات
مەودا میدیا-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەڵێت سزای زیاتر بەسەر چین دا ناسەپێنێت لەسەر دەستگیركردنی موسڵمانانی ئەو وڵاتە بەوپێیەی لە گفتوگۆدان بۆ واژۆكردنی رێككەوتنێكی گەورەی بازرگانی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە پێگەی هەواڵی"ئەكسیۆس"ی وتووە "دەستكەوتن و واژۆكردنی رێككەوتنێكی گەورەی بازرگانی مانای ئەوەیە ناتوانین سزای زیاتر بەسەر چین دا بسەپێنین".

لە ئێستادا چین نزیكەی نیو ملیۆن ئیگۆری موسڵمانی چینی و كۆمەڵێك ئیتنیكە جیاوازەكانی دیكەی دەستبەسەركردووە بە مەبەستی فێركردن و سزادانیان، بەڵام رەتیدەكاتەوە كە مامەڵەی خراپی لەگەڵیان كردبێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن لە راپۆرتێكدا نووسیوێتی جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لە كتێبەكەیدا باسی لەوە كردووە "ساڵی 2019 دۆناڵد ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ شی جین بینگ، سەرۆكی چین هەڵكردووە بۆ دروستكردنی ئەو سەربازگانە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ ئەو زانیارییانەی بۆڵتۆن رەتدەكاتەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان