کوردستانی

ئەگەر تووشی كۆرۆنا بوویت چۆن سێكس دەكەیت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر تووشی كۆرۆنا بوویت چۆن سێكس دەكەیت؟
مەودا میدیا-

توێژەرەوەكان باسیان لە مەترسی ئەنجامدانی سێكس كردووە بۆ ئەوانەی تووشی كۆرۆنا دەبن و دەڵێن، ئەوانەی تووشبوون و چاكدەبنەوە تا یەك مانگ سێكس بۆیان گونجاو نییە.

زاناكان گەیشتوون بەوەی كە مرۆڤی تووشبوو بە كۆرۆنا دوای چاكبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لیك و گەردەكانی هەناسە و تەنانەت سپێرمیش دەمێنێتەوە.

توێژەرەوەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر چەند پیاوێك كردووە كە تووشی كۆرۆنا بوون و دواتر چاكبوونەتەوە، دوای 20 رۆژ لە چاكبوونەوەیان پشكنین بۆ سپێرمییان كراوە دەركەوتووە بە رێژەی لەسەدا 16 ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو سپێرمییان هەیە.

هەر لەبەرئەوەیە هۆشداریان داوە بەوانەی چاكدەبنەوە لە كۆرۆنا پێویستە تا دوای یەك مانگ لە چاكبوونەوە ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدەن لە پێناو سەلامەتی خێزانەكان.

Qaiwan
Qaiwan