کوردستانی
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی گەرمیان هۆشداری لە روودانی كارەسات دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تووشبوون بە كۆرۆنا لە ناوچەكە لە زیادبووندایە و بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت كارەسات روودەدات.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند "تووشبوون بە كۆرۆنا لە گەرمیان رووی لە زیادبوون كردووە و پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی هاوڵاتیان رێنماییەكان بن".
ئاماژەی بەوەشكردووە "تا ئێستا حەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و بەردەوام لە زیادبووندان".
باسی لەوەشكردووە "بەشی هەرەزۆری پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەهۆی دواكەوتنی مووچە و پێنەدانی مووچە دەوام ناكەن و بەو شێوەی ئێستا بەردەوام بێت كارەسات روودەدات".