کوردستانی

لە كەركوك خۆپیشاندانە و هێزە ئەمنییەكان تەقە دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە كەركوك خۆپیشاندانە و هێزە ئەمنییەكان تەقە دەكەن
مەودا میدیا-

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری كەركوك هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و هێزە ئەمنییەكانیش تەقە بەسەر هاوڵاتیان دەكەن، ئەوەش بەهۆی ناڕەزایەتی ژمارەیەك خاوەن دوكانەكانی ناوبازاڕ كە بڕیاردراوە دوكانەكانیان بۆ دەرەوەی شار بگوازرێنەوە.

دوكاندارەكانی ناو بازاڕی كەركوك بەهۆی بڕیارێكی ئیدارەی شارەكەوە دەروخێنرێن و دەگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی شار، بەڵام خاوەن دوكانەكان خۆپیشاندانیان كرد و لە شەقامەكان ئاگریان كردەوە و دژی بڕیارەكە وەستانەوە، چونكە دەستكراوە بە رووخاندنی دوكانەكانیان بە شۆڵ.

لە بەرانبەر ئەو كاردانەوەی خاوەن دوكانەكان، هێزە مەدەنییەكان بە زۆر خۆپیشاندەرانیان بڵاوە پێكرد و تەقەیان بەسەر هاوڵاتیان كرد.

Qaiwan
Qaiwan