کوردستانی

لە رۆژانی داهاتوو چی روودەدات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژانی داهاتوو چی روودەدات؟
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوو مردن بە كۆرۆنا لە سنوورەكە زیاد دەبێت و تكا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكان ببن.

عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتيی فەیسبووك نوسیویەتی "لە كاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سلێمانی 10 هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە".

ئەوەشی باسكردووە "لە رۆژانی داهاتوودا مردن بە كۆرۆنا لە سنوورەكە زیاتر دەبێت و تكامان لە هاوڵاتیان ئەوەیە بۆ پاراستنی ماڵ و كەسوكاری خۆیان، رێنماییەكان جێبەجێ بكەن".
Qaiwan
Qaiwan