کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان نوسراوێكی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان نوسراوێكی كرد
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنیی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نوسراومان ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەن كردووە بۆ ئەوەی نوسراو بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات لە پارەی خزمەتگوزارییەكانی ئەم مانگەی هاوڵاتیان خۆشبێت.

بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنیی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بۆ مانگی شوبات هەر فەرمانبەرێك پارەی لێ ببڕدرێت، پێویستە لە بەرانبەر ئەو بڕینەدا، حكومەتیش هەستێت بە سوككردنی باری سەرشانی هاوڵاتیان و بۆ ئەوەی هەقیان بۆ بكاتەوە و هێندەتر دۆخی دارایی خراپ نەبێت.".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە بۆ ئەوەی لەو مانگەدا حكومەت لە پارەی خزمەتگوزاری ئاو و كارەبای هاوڵاتیان خۆش بێت و ئەركیان زۆر نەكەوێتە سەر، نوسراومان بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ ئەوەی حكومەت ئاگادار بكاتەوە".

وتیشی "ئەنجومەن خۆی دەسەڵاتی ئەو بڕیارەی نییە بیدات، بۆیە حكومەت ئاگادار دەكاتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال