کوردستانی

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستیى گه‌رمیان-ه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستیى گه‌رمیان-ه‌وه‌
مەودا میدیا-

بەڕیوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان لەبارەی داخڵکردنی نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی قەڵا روونکردنەوە دەدات و داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات  كه‌ له‌كاتى بوونى هه‌ر حاڵه‌تێكى ته‌نگه‌نه‌فه‌سی سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا نه‌كه‌ن.

لە روونکردنەوەکەی تەندروستیی گەرمیان هاتووە "شه‌وى رابردوو حاڵه‌تى داخڵنه‌كردنى نه‌خۆشێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا بوه‌ جێی باس و قسه‌ى زۆری هاوڵاتیان ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان رونبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ به‌بێ هیچ پشكنین و بڕیارێكى پزیشكیی ویستویه‌تى داخل به‌ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵای تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بێت، ئه‌وه‌ش كارێكه‌ پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما یاسایی و ئیداری و زانستیه‌كان، چونكه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ن نه‌خۆشن و 100% به‌ پشكنین دڵنیابوینه‌ته‌وه‌ له‌ تووشبوونیان، ناكرێت كه‌سێك كه‌ گومانلێكراوه‌ و ته‌نها له‌به‌ر بوونى ته‌نگه‌نه‌فه‌سی داخڵ به‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكرێت و بخرێته‌ پاڵ نه‌خۆشی دیكه‌، كه‌ ئه‌مه‌ پێش هه‌مو كه‌سێك زیان به‌ خودی ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ ده‌شێت نه‌خۆشی كۆرۆناى نه‌بێت و به‌ داخلكردنى توشى نه‌خۆشیه‌كه‌ بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ده‌ستبه‌جێ دواى پێزانینی به‌ روداوه‌كه‌، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان سه‌ردانى ئه‌و نه‌خۆشه‌ى كرد و وه‌زیری ته‌ندروستیش هاته‌ سه‌ر هێڵ، سه‌ره‌نجام به‌ بڕیاری پزیشك له‌ قاوشى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار داخلكرا و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ كرا و تا ئه‌م به‌یانیه‌ش ره‌وشى ته‌ندروستى جێگیر بوو، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆش نمونه‌ى پشكنینی لێوه‌رگیرا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ده‌ربچێت و به‌ پشت به‌ستن به‌و ده‌ره‌نجامه‌ رێكاری تری پزیشكی و ته‌ندروستى بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت".

ئەوەش هاتووە "لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین كه‌ له‌كاتى بوونى هه‌ر حاڵه‌تێكى ته‌نگه‌نه‌فه‌سی سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا نه‌كه‌ن و هه‌وڵی داخڵبوون نه‌ده‌ن، چونكه‌ به‌بێ بونى ده‌ره‌نجامى پشكنین و فه‌رمانى پزیشكی پسپۆڕ ناتوانرێت گومانلێكراو له‌و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كۆرۆنا داخڵبكرێت و ئه‌مه‌ مه‌ترسی زۆری ده‌بێت بۆ خودى نه‌خۆشه‌كه‌. به‌ڵكو واباشه‌ پێشتر پشكنین ئه‌نجام بده‌ن و له‌كاتى پێویستدا سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن بكه‌ن".
Qaiwan
Qaiwan