کوردستانی

وردەکاری زیاتر لەسەر رووداوی بۆردوومانکردنی سەیرانگای کونە ماسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری زیاتر لەسەر رووداوی  بۆردوومانکردنی سەیرانگای کونە ماسی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە کرایە ئامانج لە سەیرانگای کۆنە ماسی لە سنووری شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی.

کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە مەودا میدیای راگەیاند "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردووەتە ئامانج، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستماندایە هەڤاڵێکی پەکەکە شەهیدبووە و زیاتر لە7 کەسیش برینداربوون".

بەڕێوبەری ناحیەی گاپیڵۆن ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لە بریندارەکان کەسانی مەدەنین و ئەوانی دیکەش لە هەڤاڵانی پەکەکەن، هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلەکە چوار لە هەڤاڵانی پەکەکەی تێدا بووە".

هەروەها، زیانێکی زۆری مادییش بە بەشێک لە ماڵی دانیشتووانی گوندەکە کەوتووە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان بە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال