عیراقی

خەزعەلی ئەمەریكا بە هێرشكردنە سەر حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەزعەلی ئەمەریكا بە هێرشكردنە سەر حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەكات
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاندووە هەڵمەتی دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بە فەرمان و چاودێری سەرۆک وەزیرانی عیراق کراوە باسی لەوەشکردووە  ئەو هەڵمەتەی هێزەکانی دژە تیرۆر ئیرادەی حکومەتی عیراق نەبووە و بە فەرمانی ئەمریکییەکان کراوە.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووە "هەڵمەتی دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزەکانی عیراقەوە ئیرادەی حکومەتی بەغدا نەبووە و بە فەرمانی ئەمریکییەکان کراوە".

لە بەیاننامەکەشدا ئەوە هاتووە "هەڵمەتەکە دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە و بە فەرمان و چاودێری سەرۆک وەزیرانی عیراق کراوە، سەرەتایەکە بۆ ئاڵۆزییەکی نوێ لەم وڵاتە".

ئەوەش روونکراوەتەوە "چاوەڕان دەکرا کە ئەو پرسە بە راوێژ لەگەڵ بەشی ئەمنی حەشدی شەعبی و فەرماندەیی هێزەکانی دژە تیرۆر چارەسەر بکرێت" و باس لەوەشکراوە "ئەو هەڵمەتەی هێزەکانی دژە تیرۆر، ئیرادەی حکومەتی عیراق نەبووە و بە فەرمانی ئەمریکییەکان کراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان