کوردستانی

رووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە

مەودا میدیا-

پۆلیسی ئیدارەی راپەرین بڵاویكردەوە، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە قەزای قەڵادزێ كەسێكی بەتەمەن گیانی لە دەستدا.

لە راگەیەندرواێكدا هاتووە "ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا خۆی كێشاوە بە هاوڵاتیەكی بەساڵاچوو بە ناوی (ع،ع،ر)ی تەمەن 72 ساڵ".

ئاماژە بەوەشكراوە "دوای ئەوەی كەسە بە ساڵاچوەكە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە، لە رێگا گیانی لە دەستداوە".

باس لەوەشكراوە "شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لە فەرمانی دادوەر راگیراوە بەپێی ماددەی  24 لە یاسای هاتووچۆ".

Qaiwan
Qaiwan