عیراقی
مستەفا کازمی هەڕەشە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڕەشە لەو كەسانە دەكات كە رێگرن لە گەیشتنی ئۆكجسین بۆ نەخۆشخانەكان و بازرگانیان پێوە دەكەن، ئاماژەی بەوەشکردووە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڕەشە لەو كەسانە دەكات كە رێگرن لە گەیشتنی ئۆكجسین بۆ نەخۆشخانەكان و بازرگانیان پێوە دەكەن، ئاماژەی بەوەشکردووە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر شەوی رابردوو لە تویتێكیدا رایگەیاند "لێكۆڵینەوە لەو كەسانە دەكەین كە رێگرن لە گەیشتنی ئۆكجسین بۆ نەخۆشخانەكان".
کازمی ئەوەشی نووسیوە "جەخت دەكەینەوە و رێكاری جدی دەگرینەبەر لە بەرامبەر ئەوانەی بازرگانی دەکەن بە تەندروستی و سەلامەتی نەخۆشەكانەوە".