کوردستانی

دوو کۆڵبەر کوژران و یەکێکی دیکەش بریندارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر کوژران و یەکێکی دیکەش بریندارکرا
مەودا میدیا-

سێ کۆڵبەری خەڵکی سیلوانا سەر بە ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری و بەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیراستەوخۆیان لێکرا، بەوهۆیەوە دوو کۆڵبەریان کوژران و  یەکێکی دیکەش برینداربوو.


برێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر کوژراون و دانەیەکی دیکەش بریندارکراوە.

ئەو سێ کۆڵبەرە خەڵکی شارۆچکەی سیلوانای سەر بە ئورمیەن و تا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە کوژراو و بریندارەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاند"کە لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی (سالم سولەیمان نەژاد) گیانی لەدەستداوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی (داوود مەجیدیان)  بە سەختی برینداربووە".
Qaiwan
Qaiwan