کوردستانی
ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ژمارەیەک پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوایان کرد پەرلەمان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دانیشتنێک ئەنجام بدات.
بەپێی یاداشتێک کە لەلایەن پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان واژووی لەسەر کراوە داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە دانیشتنێک ئەنجام بدات تایبەت بە پرسی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران.
هەر لە یاداشتەکەدا هاتووە، بەزووترین کات ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کارەوە بە ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو حساب بۆ لێکەوتە مەترسیدارەکانی بکرێت.