کوردستانی

لەم کاتانەدا چاودێری بازاڕ و دوکان و شوێنە گشتییەکان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم کاتانەدا چاودێری بازاڕ و دوکان و شوێنە گشتییەکان دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی هەفتەی رابردوو لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت لە هەفتەی رابردووەوە لەگەڵ دەرچوونی رێنماییە نوێیەکان تاوەکو ئێستا 35 شوێن داخراون، ئاماژەی بەوەشکرد بەشێوەیەکی گشتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی پابەندن بە رێنماییە تەندروستییەکان.

لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی سەرجەم ئەو بڕیارانەی لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە دەردەچیت پابەند دەبین بەجێبەجێکردنی".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەفتەی رابردووەوە لەگەڵ دەرچوونی رێنماییە نوێیەکان تاوەکو ئێستا لە سلێمانی و ناحیەی بازیان و بەکرەجۆ و تانجەرۆ کە سنووری ئێمەیە 35 شوێن داخراون بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان".

لەشکر حامید وتی "بەشێوەیەکی گشتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی پابەندن بە رێنماییە تەندروستییەکان، چونکە خەڵک لە مەترسی ڤایرۆسەکە تێگەیشتووە".

وتیشی ""ئێمە وەک لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لەناو مەرکەزی سلێمانی 34 لیژنەمان هەیە، هەروەها بە هەرسێ ناحیەکانی بەکرەجۆ و بازیان و تانجەرۆ 4 لیژنەی دیکەمان هەیە، کەواتە کۆی گشتی لیژنەکان 38 لیژنەن کە رۆژانە بەردەوام بەپێی سپسپۆڕییەکان چاودێری شوێنەکان دەکەن و لە کاتژمێر 4:00ی بەیانییەوە تاوەکو 1:00ی شەو بەردەوام لیژنەکانمان کار دەکەن".
Qaiwan
Qaiwan