کوردستانی

كارەسات راگەیەندرا... ئەمشەو بڕیار توند دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەسات راگەیەندرا... ئەمشەو بڕیار توند دەدرێت

مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هەولێر تووشی كارەسات بووە و ئەمشەو بڕیاری نوێ دەردەچێت و سبەی دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "لە هەولێر دۆخەكە زۆر مەترسیدارە و كارەسات روویداوە و رۆژ لە دوای رۆژ تووشبوون بە كۆرۆنا لە زیادبووندایە و خەریكە لە دەست دەردەچێت".

هەر ئەمشەو لەگەڵ لیژنەی ئۆپەراسیۆنەكانی هەولێر كۆبوونەوەیەك كراوە و بڕیاری نوێ و توند دراوە و قەدەغەی هاتووچۆش راگەیەندراوە لە هەولێر بۆ ماوەی شەش رۆژ و سبەی دووشەممە كاتژمێر 12ی شەو دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی "رێكاری توند دەردەكەین و ماوەیەك دەخەینە بەردەم هاوڵاتیان بۆ ئەوەی پێویستییەكان دابین بكەن و تەواوی بازگەكانی هەولێر دادەخرێن و كەس بۆی نییە هاتووچۆ بكات بۆ ناو هەولێرو  دەرەوەی هەولێر".
Qaiwan
Qaiwan