کوردستانی

بەوێنە...رووداوێكی هاتووچۆ چوار قوربانی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەوێنە...رووداوێكی هاتووچۆ چوار قوربانی لێكەوتەوە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای سەرەكی سەیدسادق عەربەت، بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی برینداربوون.

تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لە قائیمقامی سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوەكە لەسەر رێگای سەیدسادق عەربەت بووە لە نزیك سەراوی سوبحان ئاغا روویداوە".

وتیشی "ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان بیكاب وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە چوار كەس برینداربوون و برینی یەكێك لە بریندارەكان قورسە و تەندروستی ناجێگیرە".

باسی لەوەشكرد "لە نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت چارەسەری سەرەتای بۆ بریندارەكە كراوە و رەوانەی سلێمانی كراوە".

Qaiwan
Qaiwan