کوردستانی

لەبارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی  دواخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دواخستنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی  12ی ئامادەیی رونكردنەوە دەدات و هەواڵی دواخستنی وادەی تاقیکردنەوەکان رەتدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان لە وەزارتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاند "هەندێك پەیج نوسراوێكی ساختەیان بە ناوی وەزارەت بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بەدواخستنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بەڵام ئەو نوسراوە راست نییە".

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتی ئەزمونەكانی وەزارەتی پەروەردە داواش لە مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران دەكات هەواڵ و بڕیارەكانی وەزارەت لە كەناڵە میدیاییە رەسمیەكانی وەزارەت وەربگرن.

Qaiwan
Qaiwan