کوردستانی
كەمپەینی كۆكردنەوەی ئیمزا لە دژی داگیركاری توركیا دەستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لە دژی داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركیا لە باشوری كوردستان، كەمپەینێكی كۆكردنەوەی سەد هەزارئیمزا، لە ژێر ناونیشانی 'بۆ كوردستانێكی ئازاد و سەربەخۆ، فاشیزم و داگیركاریی بڕوخێنە'، دەستیپێكرد.
لەوبارەیەوە یەكێك لە رێكخەرانی كەمپەینەكە بە مەودا میدیای راگەیاند،" هەردوو ڕێكخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان، دژی داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركیا و بۆردوومانە بەردەوامەكانی، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لە بناری قەندیل ئەنجامدا و دواتر دوو هەڵمەتیان ڕاگەیاند".
وتیشی" گەنجان، لەو گردبوونەوەیەدا هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزا و سەفەربەری'یان دژی داگیركاریی توركیا ڕاگەیاند، لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ لە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستیان بە كۆكردنەوەی ئیمزا كردووە، ئامانجیانە وەك هەنگاوی یەكەم ١٠٠هەزارە واژۆ كۆبكەنەوە".
وەك یەكێك لە رێكخەرانی كەمپەینەكە دەڵێت" داواكاریی و ئامانجی سەرەكیش لە كۆكردنەوەی ئەم ئیمزایانە، بریتیە لە:
یەكەم" بە زووترین كات بنكە و بارەگا سەربازیەكانی دەوڵەتی توركیا لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكرێتە دەرەوە."
دووەم" لە ساڵی ٢٠٠٣ پەرلەمانی هەریمی كوردستان بڕیاری داوە بۆ دەركردنی هەموو بنكەوبارەگا سەربازیەكانی سوپای توركیا بەڵام نەكەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە داوادەكەین ئەم بڕیارە بەزووترین كات جێبەجێ بكرێت".
سێیەم" دروستكردنی هێلی دژە فڕینی ئاسمانی بۆ ڕێگەگرتن لە بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان و عَراقدا".
وتیشی" پاشان كۆیی گشتی ئەو ئیمزایانە كە ١٠٠ هەزار دەبێت، ئاڕاستەی هەر یەك لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن، لەوانە: نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان".