گێتی

هێمای كۆنفیدراڵی لەسەر ئاڵای ویلایەتی مسیسیپی لادەبرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێمای كۆنفیدراڵی لەسەر ئاڵای ویلایەتی مسیسیپی لادەبرێت
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

رۆژنامەی گاردیان، چوار شەممەی رابردوو رایگەیاند ویلایەتی مسیسیپی بە درووشمی "شەڕی كۆنفیدراڵی" بەفەڕمی كۆتا ئاڵای دەوڵەتی ئەمریكای خانەنشین كرد، گوایە هێمای رەگەزپەرستیە و دەبێتە هۆی دابەشبوونی نەوەی نوێ.

سەرچاوەكە لەسەر زاری دادوەری فیدراڵی (میت ریڤز) رایگەیاند "رۆژی سێشەممە واژۆی لەسەر پرۆژە یاسایەكی مێژوویی كردووە بۆ لابردنی ئاڵای بەرزی دەوڵەت لە پاش 126 ساڵ لە تەمەنی ئەو ئاڵایە.

دادوەر ریڤز بە گاردیانی راگەیاندووە "ئەوە بە لای منەوە ساتەوەختێكی سیاسی نییە، بەڵام بۆنەیەكی فەرمییە بۆ هاوكاری و پێكهێنانەوەی سەرانی خێزانی مسیسیپی".

رۆژی یەك شەممەی رابردوو دەستەی یاسادانەرانی ویلایەتی مسیسیپی پرۆژە یاسایەكیان خستەڕوو بۆ لابردنی ئاڵای دەوڵەت، وە داواشیانكرد لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ درووستكردنی ئاڵایەكی نوێ، كە دەنگدەران رەزامەندبن لەسەری و لە هەڵبژاردنەكانی 3 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەنگی پێبدەن.

جێگەی ئاماژەیە چەند دەیە یەكە لەلایەن یاسادانەرانی رەشپێست و نا رەشپێستەوە داوا دەكرێت بۆ لابردنی ئەو ئاڵایە و گۆڕینی بە ئاڵایەكی دیكە كە هێما بێت بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی ویلایەتەكە، چونكە بە بڕوای ئەوان ئەو ئاڵایە رەمزی توندوتیژیە و نوێنەرایەتی دەوڵەت ناكات كە لە %38 یان رەشپێستن.  پێشتر یاسادانەرانی سپی پێست رازی بوون لەسەر دانانی ئەو رەمزە لە ناو ئاڵای ویلایەتی مسیسیپیدا لە ساڵی 1894 دوای 30 ساڵ لە جەنگی ناوخۆ. 

هەروەها لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2001 دا، پێشنیازی گۆڕینی ئەو ئاڵایە خرایە بەردەم دەنگدەرانی ویلایەتی مسیسیپی، بەڵام دەنگدەران رازی بوون لەسەر مانەوەی ئاڵاكە وەك خۆی لەسەر ئاستی ویلایەتەكە، چونكە ئەوان پێیان وابوو ئەو ئاڵایە هێمای بۆماوەیی باكوریەكانە، بەڵام لە ئیستادا وازیان لەو بۆچوونە هێناوە و هەموو زانكۆ حكومیەكان و ژمارەیەك لە شارەكانی ویلایەتەكە ئەو ئاڵایە دانانێن.  

لەساڵی 2015 دا فلیپ گۆن، وتەبێژی كۆشكی كۆماری لە ویلایەتی مسیسیپی بیرۆكەی گۆڕینی ئاڵای ویلایەتەكەی خستەڕوو دوای ئەوەی توندڕەوێكی سپیپێست هەستا بە ئەنجامدانی رەشە كوژی رەشپێستەكانی چارلستۆن و 9 كەسی لێ كوشتن.

Qaiwan
Qaiwan