کوردستانی

هەشت کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
مەودا میدیا-

جێگری بەریوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەریوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "ئەمرۆ هەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە کە سێ کەسیان خەڵکی دەرەوەی شارن"

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆی گشتی مردووان بە کۆرۆنا لە سلێمانی 197 کەسن کە 65 کەسیان خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین و 132 کەسی دیکەشیان خەڵکی ناو شاری سلێمانین".
Qaiwan
Qaiwan