جیهانی

گروپێكی بەرهەڵستكار بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی توركیا دەگرنە ئەستۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


گروپێكی بەرهەڵستكار بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی توركیا دەگرنە ئەستۆ
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نەوەكانی ئاگر بەرپرسیارێتی كردەوەیەكی شاری  ساكاریای توركیا دەگرنە ئەستۆ، كە  كارگەیەكی گەورەی دروستكردنی فیشەكی ئاگرینی لەو وڵاتە كردە ئامانج.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاژانسەكانی توركیا هەواڵی تەقینەوەی كارگەیەكی گەورەی دروستكردنی فیشەكی ئاگرینیان بڵاوكردەوە، كە دەكەوێتە ناوچەی هەندەك لە شاری ساكاریا، دواتر لەلایەن نەوەكانی ئاگرەوە بەیاننامەیەك بڵاوكرایەوە و چالاكییەكەیان گرتە ئەستۆی خۆیان.

جێگای ئاماژەیە، بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فورات كە نزیك لە پەكەكەیە، كارگەكە بە تەواوی لەناوچووە و دەنگی تەقینەوەی كارگەكە لە دووری زیاتر لە ٥۰ كیلۆمەترەوە بیستراوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێكی ئاژانسە فەرمییەكانی توركیا، لەو تەقینەوەیەدا 2كەس كوژراون و 74كەسیش برینداربوون و یەكێك لەو كەسانەش بە سەختی بریندار بووە.

هەرچەندە ئەو گرووپە نوێیە رایان نەگەیاندووە كە سەر بە چ لایەنێكن، بەڵام میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بۆ یەكەمجار راگەیەندراوەكەی ئەو گروپەیان بڵاوكردەوە كە وا دەردەكەوێت گروپێكی نوێی بەرهەڵستكاری توركیا بن.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان