عیراقی
لەبارەی هێرشکردنە سەر شاندی عیراق لە لوبنان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق روونکردنەوە دەدات لەبارەی هێرشکردنە سەر شاندەکەی عیراق لە لوبنان و رایدەگەیەنێت هێرشەکەی بەیروت بۆ سەر بەرپرسانی لوبنانی بووە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق روونکردنەوە دەدات لەبارەی هێرشکردنە سەر شاندەکەی عیراق لە لوبنان و رایدەگەیەنێت هێرشەکەی بەیروت بۆ سەر بەرپرسانی لوبنانی بووە.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "کاتێک شاندەکەی عیراق، لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکەیان لە چێشتخانەیەکی بەیروت بوون، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشکرایە سەر بەرپرسانی لوبنان و ئامانجییان شاندەکەی عیراق نەبووە".
ئەم روونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق دوای ئەوەدێت پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە ژمارەیەک لوبنانی هێرشییان کردووەتە سەر شاندەکەی عێراق، کە ئێستا بەسەردان لە بەیروتن، بەڵام لە راستیدا هێرشەکە بۆسەر بەرپرسانی لوبنان بووە.