عیراقی

بەغدا.. مووشەکێک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا.. مووشەکێک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کرا، بەڵام بەهۆی رێگریکردنیەوە نەیتوانی ئامانجەكە بپێكێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوە و لەرێگەی سیستمی مووشەکی پاتریۆتەوە لە ئاسمان تێکشکێنراوە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای تێکشکاندنی مووشەکەکە پاشماوەکەی لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوز کەوتە خوارەوە.
Qaiwan
Qaiwan