عیراقی

عیراق داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا وتەبێژی حکومەتی عیراق داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکانیان رابگرن، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکات هەنگاوی پێویست لەو بارەیەوە بنێن بەمەبەستی سەقامگیری ناوچەکە.
 
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند "هێزەکانی تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی عیراق چەندبارە دەکەنەوە و ئێمە ئەم کارانە رەتدەکەینەوە و بڕوامان وایە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل دەگەیێنن، بۆیە داوا دەکەین تورکیا دەستبەجێ هێرشەکان رابگیرێن کە زیان بە ئاسایشی هەرێمایەتی دەگەیەنن و هاوکات دەستدرێژین بۆ سەر سەروەری و گیانی عیراقییەکان".
 
مەلا تەڵاڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو "حکومەتی عیراق دوو نامەی فەرمیی بە زمانێکی توند بە باڵیۆزی تورکیا داوە و جەختی کردووەتەوە کە بۆ چەسپاندنی مافی عیراق لەپێناو رەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژییانە و وەستاندنیان پەنا بۆ چوارچێوەی یاسایی و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان دەبات".

هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بنێت و پشتیوانی لە مافی عێراق بۆ پارێزگاری لە خاکەکەیی و گەلەکەی بکات.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە هەر کارەساتێکی مرۆیی و مادیدا تورکیا بەرپرسیارێتیی یاسایی و رەوشتی هەڵدەگرێت، ئەو دەستدرێژییانە بەزاندنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عیراق و ئاسایشی گەلەکەیەتی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان