گێتی

بایدن كێ بەشیاو دەزانێت بیكاتە جێگری خۆی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن كێ بەشیاو دەزانێت بیكاتە جێگری خۆی
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا باس لەو تایبەتمەندیانە دەكات كە پێویستە لەو كەسەدا هەبێت كە ئەو بیكات بە جێگری خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا و ئاماژەی بەوەدەکات ئەگەر ببێتە پاڵێوراوی فەرمی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا ئەوا ژنێك دەستنیشان دەكات. 

جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمریكای پێشوو و پاڵێوراوی پاڵپشتیكراوی پارتی دیموكراتی ئەمریكی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە میانەی كۆبونەوەیەكیدا كە رێكخرابوو بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی وتی "بەكورتیەكەی كەسێك هەڵدەبژێرم كە لەڕووی فەلسەفیەوە لێمتێبگات".

بایدن وتیشی "من دەزانم چی پێویستە بۆ بوون بەجێگری سەرۆك، كاتێكیش وادەڵێم مەبەستم ئەوەنییە ببم بەكەسێكی زانا"، هەروەها بایدن ئاماژەی بەوەشكرد بۆیە كەسێك هەڵدەبژێرێت لەڕووی فكریەوە لێی تێبگات لەبەرئەوەیە لە رابردوودا هەمیشە بەپرسیاریەتی جێگری سەرۆك پاراستنی سەرۆك بووە.

بایدن باسی لەوەشكرد كە كە بیرمەندانی ئەمەریكا  جیاواز لە ئیدارەكانی دیكەی تری ئەمەریكا ماوەی سەرۆكایەتی باراك ئۆباما كە بایدن جێگری بوو بەگرنگ و جیاوازتر لە ئیدارەكانی تر ناویان بردوە و رایگەیاند "بیرمەندانی ئەمریكا وتوویانە بەدرێژایی مێژووی سەرۆكایەتی ئەمەریكا  بەقەد نزیكایەتی ئۆباما و بایدن نزیكایەتی نەبووە لە نێوان  سەرۆك و جێگرەكەیدا".

شایەنی باسە، بایدن پێشتر ئاماژەی بەوەكردبوو ئەگەر ببێتە پاڵێوراوی فەرمی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا ئەوا ژنێك دەستنیشان دەكات تا بیكاتە جێگری خۆی، بەشێكیش لە راگەیاندنەكان لەو بڕوایەدان میشێل ئۆباما دەستنیشان بكات بۆ ئەو پۆستە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان