جیهانی
"جگە لە شینگێڕان وەك عاشورا، ئێران هیچی تری پێ ناكرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات لە بەرانبەر كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس, توێژەرێكی سیاسی بۆ كاروباری عیراق لە واشنتۆن دەڵێت ئێران توانای تۆڵەكردنەوەی نییە و مەگەر هەروەكو عاشورا شین بگێڕێت.
هێرش عەبدولڕەحمان، توێژەری سیاسی بۆ كاروباری عیراق لە واشنتۆن لە وەڵامی چەند پرسیارێكی مەودا میدیا كە دواتر دەقەكەی بڵاودەكەینەوە دەڵێت "کوشتنی قاسمی سولەیمانی وەک دەرھێنانی دڵی ئێرانە لە عیراقدا".
وتیشی "بۆ ئێران مانەوەی گرنگترە لە کاردانەوە، تاران ھەرچی بکات زیانەکەی گەورەترە، جگە لە شینگێڕانێک وەک عاشورا بۆ مردنەکەی ھیچی تری پێ ناکرێت".
دوای چەند كاتژمێرێكی تر دەقی چاوپێكەوتنەكەی مەودا میدیا لەگەڵ هێرش عەبدولڕەحمان بڵاودەكەینەوە