کوردستانی

بەرنامەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرنامەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت لە رۆژانی جەژندا، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ رۆژانی جەژن هیچ بەرنامەیەکی تایبەت بە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دانەنراوە.

سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ رۆژانی جەژن هیچ بەرنامەیەکی تایبەت بە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دانەنراوە، بەڵکو هەر هەمان بەرنامەی رۆژانی دیکە دەبێت".

لەبارەی زیادبوونەی کاتژمێرەکانی کارەبا لە رۆژانی جەژندا ناوبراو وتی "بەهۆی ئەوەی لە جەژندا دوکان و بازاڕەکان و بەشێک لە کارگەکان دادەخرێن و کارەبایان پێنادرێت ئەو کارەبایەش دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتیمانی، بۆیە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت لە رۆژانی جەژندا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan