کوردستانی
هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک دەکەنە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا، کە ئەو فیشەکانەی پێوەی نراوە بەر سکی کەوتوون.
ئەمڕۆ هەینی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا، کە ئەو فیشەکانەی پێوەی نراوە بەر سکی کەوتوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 31ی تەموزی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری "عەمووخانزاد"ی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرە ناوی "رەزا پوورئیسماعیل"یە خەڵکی گوندی خزرلوو، کە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و سێ گوللە بەر سکی کەوتووە.
س.س
س.س