عیراقی
بەرپرسێكی پێشووی هەرێم رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەسەر سكاڵای 30 پەرلەمانتاری عیراق، دەستەی دەستپاكی عیراق، فوئاد حوسێن وەك وەزیری پێشووی دارایی عیراق لەسەر دیارنەمانی شەش ترلیۆن دینار و خراپ بە كارهێنانی پۆستەكەی رووبەڕووی دادگا دەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، فوئاد حوسێن، وەزیری پێشووی دارایی عیراق و وەزیری ئێستای دەرەوەی عیراق، لە سەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێش بوونی بە وەزیری دەرەوە لە سەرۆكایەتی هەرێم پۆستێكی باڵای هەبوو، لەلایەن دەستەی دەستپاكی عیراقەوە رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.
تۆمەتەكەی فوئاد حوسێن بەهەدەردان و دیارنەمانی شەش ترلیۆن دینار و خراپ بەكارهێنانی پۆستی وەزیری دارایی عیراقە لەلایەن ناوبراوەوە.