تەندروستی

گواستنەوەی كۆرۆنا لەنێوان ئەندامانی یەك خێزان لاوازە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گواستنەوەی كۆرۆنا لەنێوان ئەندامانی یەك خێزان لاوازە
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو ئەندامانی یەك خێزان لاواز دەبێت و هەموویان تووش نابن.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی، لەویلایەتی كوجارات لەباكووری هیند، دەركەوتووە لەكاتی تووشبوونی ئەندامی خێزانێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەموو ئەندامانی دیكەی ئەو خێزانە تووشی ئەو ڤایرۆسە نابن ، هەروەها رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئەندامانی یەك خێزان دەگاتە %10 بۆ %15.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە، لە %80 بۆ %90 ئەو خێزانانەی ئەندامێكیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ئەندامەكانی دیكەیان تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون و سەلامەت بوون.

لەوبارەیەوە دیلیپ مافالنكار، بەرێوبەری پەیمانگای تەندروستی گشتی لەویلایەتی كوجارات لەهیند رایگەیاندووە "ئەوەی دەوترێت لەبارەی تووشبوونی سەرجەم ئەندامانی خێزانێك بەڤایرۆسی كۆرۆنا وورد نیە و مەرج نیە لەكاتی تووشبوونی كەسێك ئەوا سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كەلەماڵێكدا دەژین تووش ببن". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان