تەندروستی

وەزیری تەندروستیی ئەمەریكا گومانی لە ڤاكسینەكەی روسیا هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزیری تەندروستیی ئەمەریكا گومانی لە ڤاكسینەكەی روسیا هەیە
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

وەزیری تەندروستیی ئەمەریكا گومانی لەو ڤاكسینە هەیە كە روسیا بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمی هێناوە، دەشڵێت لەو ڤاكسینەدا كەموكورتی هەیە.

ئەلێكس عازار، وەزیری تەندروستیی ئەمەریكا لەمیانی وتەیەكدا لە تایوان، رایگەیاند " وڵاتەكەی گوومانی لەو ڤاكسینە هەیە دژ بە كۆرۆنا، كە رۆژی سێ شەممە ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیا بەرهەمهێنانی راگەیاند".

وتەكانی وەزیری تەندروستیی ئەمەریكا، لەكاتێكدایە زانایانی ئەوروپا و رۆژئاوا هۆشدارییان داوە لەوەی ئەو ڤاكسینە كاریگەری خراپ لەسەر جەستەی ئەو كەسانە دروست دەكات كە بەكاریدەهێنن.

ئەلێكس وتیشی " گرنگ ئەوەیە ڤاكسینێكی سەلامەت و چالاك دژ بە كۆرۆنا بەرهەم بهێنرێت كە پێكهاتەكانی روون بن، نابێت پێشبڕكێ لەسەر دروستكردنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بكرێت، چونكە ئەو ڤاكسینەی روسیا بەرهەمی هێناوە پێكهاتەكانی ناروونن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان