تەندروستی
تەندروستیی لەبارەی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەنەخۆشخانە حكومیەكان روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت لەئێستادا كەمتر لە %1 ی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر وەردەگرن، باس لەوەشدەكات نرخی چارەسەری نەخۆشخانە ئەهلییەكان بۆ نیوە كەمكراوەتەوە.
محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت "تا ئێستا كەمتر لە سەدا 1% ی نەخۆشەكان لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان خەوێندراون، ئەویش تەنها بۆ چاودێری چڕی هەناسەدان".
وتیشی "نەخۆشخانە حكومییەكان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایین و لەئێستادا هیچ كێشەیەكی ئۆكسجین و كەمیی پێداویستییەكانی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی هەرێم بوونی نییە، نەخۆشخانەكانیش بەشێوەیەكی ئاساییی نەخۆشەكانیان لە خۆگرتووە".
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی، ئەوەشی خستەڕوو"ئەو نرخانەی پێشتر بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەكان بڵاوكرانەوە، پێش ئەوەی بڵاوبكرێنەوە گۆڕانكارییان تێداكراوە و نیوەی نرخەكانیان كەمكراوەتەوە، بەڵام دەستێك بە ئەنقەست ئەو نرخانەی پێش داشكاندنەكە بڵاوكردووەتەوە".