تەندروستی

روسیا دەیەوێت لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا هاوكاری ئەمەریكا بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 روسیا دەیەوێت لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا هاوكاری ئەمەریكا بكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی ئاشكرایكرد، روسیا ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری ئەمەریكا لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینێك دژ بە كۆرۆنا راگەیاندووە، بەڵام پێشنیازەكەی لەلایەن ئەمەریكاوە بەخێرایی رەتكراوەتەوە.

سی ئێن ئێن، ئاماژەی بەوەشداوە "چەند بەرپرسێكی روسی رایانگەیاندووە كە بە ئەمەریكایان وتووە ئامادەن تیمێك بنێرن تا هاوكاری ئەمەریكا بكەن لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینێك دژ بە كۆرۆنا".

بەڵام وەك ئەو بەرپرسە روسییە، دەڵێت"هەستێكی گشتی هەیە كە متمانەی بە روسیا نییە لە ئەمەریكا، هەر بۆیە پێمان وایە تەكنیكەكانی پزیشكی روسی وەكو ڤاكسین و تاقیكردنەوە و چارەسەرەكان ئەمەریكا پشتیوانییان ناكات".

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە، سێ شەممەی رابردوو ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنای لە وڵاتەكەی راگەیاند، وتیشی نزیكەی 40 وڵاتی جیهان داوایان كردووە ڤاكسینەكەیان پێ بفرۆشن، بەڵام هەرزوو ڤاكسینەكەی روسیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریكاوە گومانی لەسەر دروستكرا، رێكخراوی تەندروستی جیهانیش رایگەیاند گومانی هەیە لەوەی ڤاكسینەكەی روسیا كاریگەری خراپی هەبێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان