تەندروستی

زیاتر لە چوار هەزار كەسی دیكە لە عیراق تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە چوار هەزار كەسی دیكە لە عیراق تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 13 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەربەپێی ئەو ئامارە دوو هەزار و 921 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند "لە دوێنێوە 20 هەزار و 446 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 13 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە 411 یان لە هەولێر، 173 لە سلێمانی، 83 یان لە دهۆك و 235 كەسیشیان لە كەركوك تۆماركراون.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە 24 كاتژمێری رابردودا دوو هەزار و 921 تووشبوی پەتاكە چاكبوونەتەوە لەو ژمارەیە 42 یان لە سلێمانی بوەن، 122 كەسیان خەڵكی هەولێرن، 93 كەسیان لە كەركوكن و 43 كەسی دیكەشیان خەڵكی دهۆكن، هەروەها 68 توشبووی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە كە 13 كەسیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "تائێستا 168 هەزار و 290 كەس لەعیراق تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 120 هەزار و 129 كەس چاكبونەتەوە و پێنج هەزار و 709  كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان