تەندروستی

حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە سێ هەزار و 299 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە 667 تووشبووی نوێ تۆماركراوە و 207 كەسیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە " 13 كەسی دیكە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بە ڤایرۆسەكە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە حەوتیان لەهەولێر و شەشیان لە سلێمانی بوون".

سەبارەت بەو كەسانەی چاكبوونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە " 122 یان لە هەولێر و 29 یان لە گەرمیان و 43 یان لە دهۆك و 13 یان لە هەڵەبجەن"، ئەوەی جێگەی سەرنجە راگەیەندراوەكەی هەرێم ئاماژەی بە ژمارەی چاكبوونەوە لە سلێمانی نەكردووە، لەكاتێكدا لە ئاماری 24 كاتژمێریی حكومەتی عیراق ژمارەی چاكبووانی سلێمانی بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بەوەكراوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 42 كەس لە سلێمانی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە
 ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٧٠)

١. كەرەنتین: (١٩ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
١٧٦ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (٧٨ سلێمانی)، (٩٨ دهۆك).

٢. پشكنین: (٣٢٩٩ پشكنینی نوێ) 
(١٩١٢ هەولێر)، (٤٣٢ سلێمانی، ١٢٤ گەرمیان، ٣٩٥ ڕاپەڕین)، (٤١٦ دهۆك)، (٢٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٦٦٧ تووشبووی نوێ)
(٤١١ هەولێر)
(٦١ سلێمانی، ٢١ گەرمیان، ٧٧ ڕاپەڕین)
(٨٣ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)
٤. چاكبوون: (٢٠٧ چاكبوون)
(١٢٢ هەولێر)
(٢٩ گەرمیان)
(٤٣ دهۆك)
(١٣ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٣ مردن)
(٧ هەولێر)
(٦ سلێمانی)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ٢١٦٧٠ هاوڵاتی (٢١٤٩٤ دەرچوو)
پشكنین ٢٤١٤٤٨ (١٠٢٠٨٣ هەولێر، ٧٤٤٥٧ سلێمانی، ٦٢٦١٣ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٠٠٢ (٨٠٠٤ هەولێر، ٩٧٥٦ سلێمانی، ١٦١٩ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)
چاكبوون ١١٠٢٨ (٤١٠١ هەولێر، ٥٧٧٨ سلێمانی، ٦٢١ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٢٦٢ (٣٦٨٤ هەولێر، ٣٥٠٨ سلێمانی، ٩٨٧ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)
مردن ٧١٢ (٢١٩ هەولێر، ٤٧٠ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی         
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
١٤ی ئاب ٢٠٢٠ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان