تەندروستی

سپرایەك كاریگەری كۆرۆنا كەمدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سپرایەك كاریگەری كۆرۆنا كەمدەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

تیمێكی توێژینەوەی هاوبەشی ئەمەریكی و ئەڵمانی، گەشەیان بە سپرایەك داوە كەلەرێگەی لوتەوە بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا بەكاردێت، ئەو سپرایە لەتوانایدایە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلوتەوە بەر لەوەی بگاتە سییەكان بەتاڵ بكاتەوە.

توێژەرەوە ئەمەریكیەكان لەزانكۆی سان فرانسیسكۆ، توێژینەوەیەكەیان لەسەر سپرایەكی بەخاخ، بۆ ئەوانەی كەرووبەڕووی ڤایرۆسەكە دەبنەوە بڵاوكردۆتەوە و رایانگەیاندووە"ئەم دەرمانەمان ناوە زانستیەكەیAeroNabs"ەو لەرێگەی لوتەوە بەكاردەهێندرێت و هێرش دەكاتە سەر ڤایرۆسەكە پێش ئەوەی بچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە".

پرۆفیسۆر پیتر ڤالتەر، كە یەكێكە لە توێژەرەكان، دەڵێت "ئەگەر بتوانین ڤایرۆسەكە لە لوتدا رابگرین مانای وایە سپرا بەخاخەكە كاریگەری خۆی دەسەلمێنێت".

ئەم توێژینەوە ئەڵمانیە- ئەمەریكیە، دەنگدانەوەی میدیایی گەورەی بەدوای خۆدا هێناوە، ئەم تیمە زانستییە گەردیلەی پرۆتینی هاوشێوەی ئەو گەردیلانەی كەلەش دەریدەدات داهێناوەو ئەو بیرۆكەیە دەخاتەڕوو كە ئەو سپرایە بەشێوەیەكی كەم ئەو پرۆتینە لەسەر ڕوپۆشی ڤایرۆسەكە دروستدەكات و بەوەش كاریگەری ئەو ڤایرۆسە ناهێڵێ و رێگری لێدەكات بەناو لەشدا بڵاوبێتەوە. 

سەبارەت بە چۆنیەتی كاركردنی ئەو ڤایرۆسە لە لەشی مرۆڤ دا پیتەر ڤالتەر ئەوەش دەخاتەڕوو"ڤایرۆسەكە لەرێگەی لوتەوە دەچێتە ناو لەشی مرۆڤ و هێرش دەكاتە سەر شانەكانی لەوانە سییەكان و لەوێ وەك گەرا زیاد دەكات".

پرۆفیسۆر پیتەر ڤالتەر هیوای خواستووە "ئەو سپرای بەخاخە لەچەند مانگی داهاتودا بكەوێتە بازاڕەوە دوای ئەوەی كە تاقیكردنەوەی زانستی تری لەسەر دەكرێت و دوای ئەوەی كەدڵنیا دەبن كاریگەری لاوەكی لەسەر لەشی مرۆڤ نابێت".

داهێنانی ئەو سپرایە بۆ رێگری لە تووشبوون بە كۆرۆنا،لەكاتێكدایە سێ شەممەی رابردوو روسیا رایگەیاند كە ڤاكسینێكیان دژ بە كۆرۆنا دۆزیوەتەوە و دەتوانێت چارەسەری تووشبووان بكات.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان