تەندروستی
هیند چارەسەری بۆ كۆرۆنا دۆزییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆك وەزیرانی هیند رایگەیاند، سێ چارەسەریان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزیوەتەوە و ئامادەكاری دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی بڕێكی زۆر لە چارەسەرەكە دوای ئەوەی زانایانی وڵاتەكەی پەسەندی دەكەن.
ناریندا مۆدی، سەرۆك وەزیرانی هیند، لەمیانی وتەیەكدا بەبۆنەی 74 هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی وڵاتەكەی رایگەیاند "ئێمە تەنها ڤاكسینێك یان دوان تاقیناكەینەوە، بەڵكو سێ ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنامان بەرهەمهێناوە، هەوڵیش دەدەین دوای ئەوەی زانایان پەسەندی دەكەن بڕێكی زۆری لێ دروستبكەین و بەسەر هەموو وڵاتدا دابەشی بكەین".
سەرۆك وەزیرانی هیند، بەرهەمهێنانی ئەو ڤاكسینەی وەك سوربوونی وڵاتەكەی لەسەر پشت بەخۆبەستن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا ناوبرد.