تەندروستی

روسیا دەستی بەبەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


روسیا دەستی بەبەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كرد
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستیی روسیا رایگەیاند "وڵاتەكەی لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا،  ئاماژەی بەوەشكردووە بە زوویی ڤاكسینەكە بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكە بەردەست دەبێت.

وەزارەتی تەندروستیی روسیا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند " وەكو یەكەم وڵاتی جیهان لە ئەمڕۆوە دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكەن، لە سەرەتادا پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ هەفتە دەخایەنێت".

پێشتر بەرپرسانی روسیا رایانگەیاند، ڤاكسینەكەی روسیا لەلایەن پەیمانگای گمالیا لە مۆسكۆی پایتەخت پەرەی پێدراوە و بە سەركەوتوویی، قۆناغی كۆتایی پێش بەرهەمهێنانی لە مانگی رابردوودا تێپەڕاند".

ڤاكسینە روسییەكە ناوی سپۆتینگ ڤی لێنراوە كە ناوی یەكەم مانگی دەستكردی یەكێتی سۆڤیەتە كە لە ساڵی 1957 رەوانەی سەر مانگی كرد.

دەسەڵاتدارانی روسیا رایانگەیاندووە "لەلایەن 20 وڵاتەوە داواكاری كڕین و ناردنی ڤاكسینەكەیان بۆ هاتووە، ئەگەرچی زانایانی روسیا دڵنیان لە سەركەوتوویی ڤاكسینەكەیان، بەڵام بەشێك لە زاناكانی بواری ڤاكسین دەڵێن  ترسیان لەوە هەیە روسیا بەرزكردنەوەی شكۆی وڵاتەكەی بخاتە پێش سەلامەتی گشتییەوە و ئەوەش، كارەساتێكی تەندروستی بخاتەوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان