تەندروستی
خانمان لەکاتی سوڕی مانگانەدا پێویستە گرنگی بەم خواردنانە بدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دکتۆرە ئەسرا كەمال شاه محەمەد، بەكالۆريۆس لە پزيشكی هەناوي و نەشتەرگەری گشتی و ماستەر لە زانستی خۆراك لە بابەتێکدا باس لەو خواردنانە دەکات کە پێویستە خانمان لەکاتی سوڕی مانگانەدا بیخۆن.
ئاماژەی بەوەکردووە "ئەوەت زانیوە كە هەندێك خواردن لە كاتی سوری مانگانە رەنگە ئەو بێتاقەتی و دڵەراوكێt كەم كاتەوە كە زۆربەی كەس لە رۆژانی پێش و كاتی سوڕی مانگانەدا هەستی پێدەكەن، پێویست نی یە هەموو لیستە خۆراكیەكەی خوارەوە رۆژانە بخۆیت, بەلام تەنها 201 جۆر هەبێت لە خواردنەكەتدا كیفایەتە", ئەوانیش:
ئاماژەی بەوەکردووە "ئەوەت زانیوە كە هەندێك خواردن لە كاتی سوری مانگانە رەنگە ئەو بێتاقەتی و دڵەراوكێt كەم كاتەوە كە زۆربەی كەس لە رۆژانی پێش و كاتی سوڕی مانگانەدا هەستی پێدەكەن، پێویست نی یە هەموو لیستە خۆراكیەكەی خوارەوە رۆژانە بخۆیت, بەلام تەنها 201 جۆر هەبێت لە خواردنەكەتدا كیفایەتە", ئەوانیش:
-لەرۆژەكانی پێش سووری مانگانەدا رەنگە حەزی خواردن زیاتر بێت لە رۆژانی ئاسای چونكە بری ئەو ووزەیەش كە لەش دەیسوتێنێت زیاتر دەبێت. بۆیە دەكرێت لەو رۆژانەدا ئەڤۆكادۆ یان پارچەیەك چوكلێتی دارك (رەش ) زیاد بكرێت بۆ خواردنەكەت بۆی حەزت بۆ خواردنی زیاتر و شیرینی بشكێنێت.
-لەو رۆژانەدا ماسی بەتایبەت ماسی سەلمون بخورێت, چونكە دەركەوتووە ئۆمێگا 3 لەئازاری سوری مانگانە كەم دەكاتەوە، دەبێت تركیز بكەنە سەر زیاتر خواردنی ئەو خواردنانەی دەولەمەندن بە مادەی ئاسن. وە كو گۆشت و ماسی و گەلا سەوزە تۆخەكان، بەتایبەت برۆكۆلی چونكە هەم دەولەمەندە بە ئاسن و هەمیش بە ڤیتامین سی واتە هەلمژینی مادەی ئاسنەكەش زیاتر دەكات.
-قاوە: بەهۆی بوونی مادەی كافاین هەم وادەكات خوێنەكە زووتر بێت و وادەكات ئازارەكەت كەمتر بێتەوە(كاریگەری قاوە لە هەندێك كەسدا ئازارو گرژبوونەكە زیاد دەكات بۆیە بە پێی كەسەكان دەگۆرێت).
-ئەنەناس: وادەكات گرژبوونی ماسولكەكانی رەحم تۆزێك زیاد بكات و بۆیە وادەكات خوێنەكە بە ئاسانتر بێتە خوارەوەو سووری خوێنەكە رێكتر بێت.
-مانگۆ: دەولەمەندە بە ڤیتامین سی و دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كە وادەكات ناوپۆشی مندالدان بە باشتر دابمالرێت لە كاتی سووری مانگانە.
-خورما: بۆ ئازار ی سووری مانگانە زۆر گرنگە.
-زەردەچەوە: یارمەتی چالاك بوونی سوری خوێن دەكات بۆ مندالدان و حەوز بۆ رێككردنەوەی سووری مانگانە زۆر گرنگە بە تایبەتی لە زانستی پزیشكی چینی دا باسكراوە كە ئەگەر لە ناو ئاوی گەرم یان شیردا بخورێتەوە گرنگە بۆ رێكخستنی سوری مانگانە.
-زەنجەبیل: زۆر گرنگە بۆ ئاسانكردنی خوێن هاتن لە مندالانەوە و بەتایبەت دەتوانرێت لەگەل هەنگوینی ئەسلدا بخورێتەوە وەكو چا لە دەوروبەری كاتی سوری مانگانە.
ـشمڵی : بەكارهێنانی لەگەل ئەوەی بۆ رێكخستنی شەكرە و ئیشی جگەر و گورچیلەش باشە، بۆ ئازاری سووری مانگانەش زۆر باشە. ئەتوانیت دەنكەكەی لەئاودا بۆ ماوەی 12 كاتژمێر دانێیت و پاشان ئاوەكە بخورێتەوە.
-چای گولەبەیبوون بۆ كەمكردنەوەی ئازار و پێچی سك لە كاتی سووری مانگانەدا
-مەساجكردنی خوارەوەی سك بە كەمێك زەیتی دارچینی یان زەیتی كونجی لە زۆر كەسدا سوودی هەیە بۆ رەوینەوەی ئازاری سووری مانگانە( بەكارهێنانی ئەم زەیتانە دەبێت برێكی كەم لە پێئا بەكاربێت بۆ شوێنێكی كەم ئەگەر هیچ سوربوونەوە و حەساسیەتێك رووی نەدا ئینجا دەكرێت مەساجەكە تەواو بكرێت).
س.س