تەندروستی

نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە زیاتر لە 21 ملیۆن كەس و لەو ژمارەیەش زیاتر لە پێنج ملیۆن كەسی لە ئەمەریكایە.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید19" بەشێوەیەكی خێرا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە لەسەر ئاستی جیهان، ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا 21 ملیۆن و نیوی تێپەڕاندووە، لەئێستادا ژمارەی تووشبووان 21 ملیۆن و 635 هەزار و 77 كەسە رێژەكەش خولەك بە خولەك بەرزتردەبێتەوە، لەو ژمارەیەش چارەكێكی رێژەكەی لە ئەمەریكایە.

ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەر ئاستی جیهان گیانیان لەدەستداوە 769 هەزار و 410 كەسە، هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە 14 ملیۆن و 346 هەزار و 833 كەسە.

تا ئێستا بەپێی نوێترین ئامارەكان پێنج ملیۆن و 380 هەزار و 934 كەس لە ئەمەریكا تووشی كۆرۆنا بوون و ئەو وڵاتە لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتاندایە بۆ ژمارەی تووشبووان.
https://www.youtube.com/watch?v=NMre6IAAAiU
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد