تەندروستی

سوودە گرنگەکانی ناوکە کولەکە بزانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە گرنگەکانی ناوکە کولەکە بزانە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ناوکە کولەکە جۆرێکە لە چەرەسات کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤەکان هەیە بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەندین مادە و ڤیتامینی گرنگ، بۆیە پسپۆڕان رێنمایمان دەکەن بە خواردنی.

خواردنی ناوکە کولەکە یارمەتی دەرە بۆ هەونەکردنی لەش بەهۆی بوونی مادەی  ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6، هەروەها پارێزگاری لە کۆئەندامی هەرس دەکات و دەبێتە هۆی چالاککردنی و کرمی ریخۆڵە ناهێڵێت.

ناوکە کولەکە دژە بەکتریایە، هەروەها سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە رێژەی ئەنسۆلین رێکدەخات، لەگەڵ ئەوشدا رێگری دەکات لە خەمۆکی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan